كۆمپانیای ( اطلس الاصیل )
كۆمپانیای ( اطلس الاصیل ) بۆ بازرگانی گشتی و بەستنی كۆنگرە و ریكخستنی پیشانگا _ سنوردار
مێژوی دروست بوونی كۆمپانیا دەگەرێتەوە بۆ چەندین ساڵ بەر لە ئێستا و لە ساڵی (2004 ) ز لە سلێمانی دامەزراوە و لە بەرواری (11-10-2004 ) مۆڵەتی یاسایی لە ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و دواتر لە وەزارەتی پیشەسازی وەرگرتووە ..
هەر لەساڵی دامەزراندنییەوە كۆمپانیای ( اطلس الاصیل ) لە بواری بازرگانی خزمەتی بەرچاوودیاری بە هاولاتیان كردووە بە دابین كردن و خستنە بازاری بەرهەمی خۆراكی كە بۆشاییەكی گەورەی لە بازار پركردۆتەوە و هۆكاری چالاك كردنی جم و جوڵی نێوان كریار و فرۆشیار بووە لە بازارەكانی كوردستان و عیراق..
بەشەكانی كۆمپانیای (اطلس الاصیل ) :
كارو چالاكییەكانی كۆمپانیا لە لایەن كەسانی شارەزا و بە ئەزموونەوە ئەنجام دەدرێن بە شیوازی ستاف و تیم كە راستەوخۆ بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیا سەرپەرشتییان دەكات و لە ئەنجامدا كاری گەورە بۆ خزمەتی هاولاتیان ئەنجام دەدەن ..
بەشەكانی كۆمپانیا پێك دێن لە :
- - بەشی بازرگانی
- - بەشی پێشانگا
- ئەوەی لێرە باسی دەكەین بەشی پێشانگایە كە تایبەتە بە بەستن ورێكخستنی كۆنگرە و پێشانگای بازرگانی و لەرێی ئەم بەشانەوە كارەكان ئەنجام دەدات :