گەلەری

ئەزمونی کشتوکاڵی پۆڵندا بانگێشتی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێ

رۆژی چوارشەممە ٢⁄١٠⁄٢٠١٩ لە سلیمانی بەڕێز بەڕێوەبەری کۆمپانیا ( حسن رحیم احمد )، بەیاوەری بەڕێوەبەری پەیوەندی وبازاڕگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دیداریان ئەنجامدا لەگەڵ سەرۆکی یەکیەتی ژورەبازرگانیەکانی پۆڵندا و نوێنەری حکومەتی ھەرێم لە پۆڵندا جەختکرایەوە لەسەر بەشداری کۆمپانیا پۆڵندیەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی تایبەت بە سێکتەری کشتوکاڵ کەبڕیارە لەبەرواری ١٠⁄١٢⁄٢٠١٩ ئەنجام دەدرێت بۆ ئاگاداربون لەڕەوشی سێکتەری کشتوکاڵی ھەرێم و پارێزگای سلێمانی بۆ ھەماھەنگی و دروستکردنی بازاڕ بۆ بەرھەمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان لەداهاتویەکی نزیکدا بۆ هەمان مەبەست نوینەری حکومەتی هەریم لە پۆڵندا بانگێشتی ستافی پێشانگای نیودەوڵەتی سلێمانی کر بۆ بەشداری پێشانگای کشتوکاڵی و خۆراک کە لە پۆڵندا ئەنجامی دەدریت