گەلەری

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەچێتە پارێزگای ھەڵەبجە

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەچێتە ھەڵەبجە ، "پشتیوانی و ئاسانکاری تایبەتی بۆ پارێزگای ھەڵەبجە ڕاگەیاند " ئەمڕۆ لە پارێزگای ھەڵەبجە ٥ ⁄ ١٠ ⁄ ٢٠١٩ لە دیداری بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل بەڕێز ( حسن رحیم احمد ) لەگەڵ ژوری بازرگانی پارێزگای ھەڵەبجە و ژمارەیەک وەبەرھێنی کشتوکاڵی و جوتیار بەڕێزیان پشتیوانی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند بۆ سەرخستنی ھەنگاوەکانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە ، بەتایبەت لە ڕووی ئابوریەوە ، ھەر لەو چوارچێوەیەدا تەواوی پشتیوانی و ئاسانکاریان ڕاگەیاند بۆ ژوری بازرگانی ھەڵەبجە و تەواوی جوتیار و وەبەرھێنەرە کشتوکاڵیەکانی سنوری پارێزگای ھەڵەبجە کارکردن بۆ دروستکردنی بازاڕ بۆ ساغکردنەوەی بەرھەمەکانیان و ئاشناکردنیان بە کۆمپانیا بیانیەکان لەبەرامبەردا وێڕای بەخێرھاتنی گەرمیان ، ژوری بازرگانی پارێزگای ھەڵەبجە و جوتیار و وەبەرھێنەکان سوپاسی پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتیانکرد و داوایانکرد پشتیوانیانبن بەتایبەت لە بواری کشتوکاڵ و بازاڕکردن بەڕێز شەوقی عومەر بەڕێوەبەری پەیوەندی و بازاڕگێڕی پێشانگای سلێمانی نێوداوڵەتی ئامادەی دیدارەکە بوون