بەڕێز سەرۆکی حکومەتی کوردستان بڕی 40ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ کڕینی کتێب بۆ کتێبخانەی قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی
بەڕێز وەزیری پەروەردە سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و لەگەڵ ستافی پێشانگا کۆبونەوە بۆ تاوتوێ کردنی گرتنەبەری ڕێکارەکان و میکانیزمێکی گونجاو تا لەڕێ پێشانگاوە داشکاندنێکی تایبەت بکرێت تا قوتابخانەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەو بودجە تەرخانکراوەی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە کتێبیان بۆ دابین بکرێت .
شەوقی عومەر ( بەڕێوەبەری کارگێڕی و پەیوەندیەکانی پێشانگا )بەڵێنیدا کە کارئاسانی تەواویان بۆ بکرێت بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکان و دەستەبەرکردنی کتێبەکان بە داشکاندنی گونجاوەوە .
|