هەواڵ و چالاکی

بەڕێز (بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سلێمانی) سەردانی سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 21/11/2021
بەڕێز رضا عبدالله (بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی سلێمانی) سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و لەگەڵ بەڕێز "حسن رحیم " بەڕێوەبەری پێشانگا و کۆمپانیای اطلس الأصیل کۆبونەوە و لە نزیکەوە دەستخۆشی لە کردنەوەی سێیەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد و هاوکات دەستخۆشی و پێزانینی سەبارەت بە دەستەبەرکردنی کۆمەڵێک کتێب کرد کە ساڵی ڕابردوو یارمەتی کتێبخانەی بەڕێوەبەرایەتیەکەیانی پێدابوو .
لە لایەن بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیشەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا .