هەواڵ و چالاکی

سەردانی کونسوڵی بازرگانی تورکیا.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل و تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی کونسوڵی بازرگانی تورکیا بەڕێز : کەرەم توزلو"ــیان کرد و بەڕێزیان پێشوازی گەرمی لە بەڕێوەبەر و تیمی پێشانگا کرد.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە چالاکییەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرا بۆ ساڵی 2022، هەردولا بە گرنگیەوە باسیان لە کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە کۆمپانیا تورکیەکان کرد لە سلێمانی.
بەڕێز کەرەم توزلو جەختیان کردەوە لە بەشداریکردنی کۆمپانیا گرنگ و جیاوازەکان لە پێشانگای نێودەڵەتی سلێمانی .
لە کۆتاییشدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشانگای بەخشی بە بەڕێز کەرەم توزلو .