بڵاوکراوە - ریکلام

شاری سلیمانی

شاری سلیمانی ..
شاری سلێمانی لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی 1784زاینی لە لایەن ( ئیبراهیم پاشای بابانەوە بنیات نراوە و شارەكەی بەناوی باوكیەوە ( سلێمان پاشا ) ناوناوە ..
سلێمانی جگە لەوەی پایتەختی مێرنشینی بابان بوو، مەڵبەندێكی گەورەی رۆشنبیری و بازرگانی ناوچەكە بوو ..
لەسالی 1785 بازاری گەورەی بازرگانی تیادروست كرا ..
لەسالی 1820  ( 26 ) سال  دوای دامەزراندنی شار ژمارەی دانیشتوانی ( دەیان هەزار كەس بوون ، (2000 ) ماڵی موسلمان و ( 130 ) مالی جووەكان و ( 9 ) مالی مەسیحی و ( 5 ) مالی موسلمانی تورك بوون .. 
دوای روخانی مێرنشینی بابان لە سالی 1851 زاینی و لەناوچونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیهانی یەكەمدا سلێمانی دەخرێتە سەر كۆماری عێراق ، لە نێوان ساڵانی ( 1920  بۆ 1922 ) سلێمانی دەكرێتە پایتەختی دەوڵەتی مەلیك مەحمود ..
شاری سلێمانی لانكەی رۆشنبیرو تێكۆشەران و مەڵبەندی شۆرش و راپەرینەكانی كوردستان بووە ..
سلێمانی لە ساڵی 1955 روبەرەكەی  ( 20 ملیۆن و 250 هەزار مەتر بووە ) 
              ژمارەی دانیشتوانی ( 60 ) هەزار كەس بووە ..
             ( 7 ) هەزار خانوی تێدا بووە و لە ( 6 ) گەرەكی سەرەكی پێكهاتبوو ( كانی ئاسكان – سەرشەقام –– مەلكەندی – چوارباخ –دەرگەزێن – جولەكان )   
سلیمانی دەكەویتە باكوری رۆژهەلاتی عێراقەوە ، 2895 پێ‌ بەرزە لە ئاستی دەریا ، ئەم شارە دەكەوێتە سەر هێڵی پانی ( 34-36) پلە و هێلی درێژی دەكەوێتە ( 45-46) بە زنجیرە چیایەكی زۆر دەورەدراوە ..
شاخی ( ئەزمەر و گۆیژە ) دەكەونە باكوری رۆژهەلاتیەوە و( شاخی بەرانان )  لە باشور و( شاخی پیرەمەگرون )  كە بەبەرزترین شاخی سلێمانی دادەنرێت دەكەویتە باكوری رۆژئاوای سلێمانی ..
ئابوری :
سلێمانی لە روی ئابوریەوە پشت بە بوارەكانی كشت وكال و گەشت وگوزار دەبەستێت هەر لەسەرەتای بوونیەوە بە هۆی ئەوەی خاوەنی باشترین زەوی كشتوكالیە كە لەرۆژهەلاتی ناوین بەناوبانگە زەویەكانی ( بتوێن و شارەزور ) گەنمیش باشترین بەروبومی زەویە كشتوكالیەكانی سلیمانیە لەگەل چەندین بەرهەمی تر ..
جگە لە بووونی چەندین كارگەی پیشەسازی و بەرهەمی خۆراكی ..
بەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی شاخاوی دڵرفێنەو هاوینەهەواری زۆری تیایە ، ئەم شارە بە گرنگترین و یەكەم شاری گەشتیاری عێراق دادەنریت كە لەهەموو شارەكانی تری عێراقەوە بۆ گەشت كردن روو لەم شارە دەكەن ، ژمارەی گەشتیاران  سالانە بە سەدان هەزار كەس ئەژماردەكریت
هاوینە هەوارەكان : ( دەریاچەی دوكان كە گەورەترین پانتایی ئاوییە لە هەریمی كوردستان و دەكەویتە سەر زێی بچوك ، دەریاچەی دەربندیخان ، تاڤگەكانی ئەحمەدئاوا ، سرچنار ، شاخەكانی ئەزمەر و گۆیژە ، قەلای شێروانە كە لەپێش ئاینی ئیسلامەوە دروست كراوە ، مۆزەخانەی سلێمانی  بەدووەمین مۆزەخانەی عێراق دادەنرێت ، چەند شوێنیكی تری گەشتیاری و میژویی ..
ژمارەیكی زۆر كۆمپانیا هەن لە سلێمانی  كە هۆكاری جوڵەی بازارە وكاری  بازرگانی  لەم شارە دەكەن كە ژمارەیان (          ) 
ژمارەی دانیشتوان (.2.021.000 )  ..
ریژەی لە 30% پیشەسازی عێراق دەكەوێتە شاری سلێمانی ..
هاتوچۆ : هاتوچۆ لە سلیمانی بە ریگای وشكانی و ئاسمانییە ، فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەولەتی دەكەویتە بەشی رۆژئاوای شار و گەشت كردن لەرێی ئەم فرۆكەخانەیەوە بۆ زۆربەی ولاتان و هەموو شارەكانی تری عێراق هەیە ..
دانیشتوانی سلێمانی كوردن لەگەل بوونی كەمینە لە مەسیحییەكان و جووەكان ..
.............................................................................................................................
بەهۆی ئەوەی مەڵبەندێكی گەورەی  گرنگە بۆ زمانی سۆرانی كە زمانی فەرمی نوسین و خوێندنەوەیە ، لەگەل بوونی چەندین زانا و  شاعیرونوسەرورۆشنبیر وهونەرمەند هەربۆیە ناونراوە ( پایتەختی رۆشنبیری ) ..
ناوی هەندێك لە كەسایەتییە بەناوبانگەكان :

 ( نالی – مەحوی- حەمدی – مەولەوی  – گۆران – پیرەمێرد – كوردی – زێوەر –  حەریق – سالم -  فایەق بیكەس  -احمد هردی – شیركوبیكەس   ) شاعرەكان .
( د.علی قەرەداغی –  م.عبدالكریم مدرس – د.مصگفی زەلمی - د.عزالدین مصگفی رسول – مولانا خالد – محمد خال ) زانا بەناوبانگەكان (بختیار علی – برهان قانع – شیخ نوری بەرزنجی – ابراهیم احمد – محمد امین  زكی ) نوسەر و روناكبیر و رۆشنبیرە كان .
( ماجد مصگفی – فۆاد عارف – سعید قزاز – محمد امین زكی ) كەسایەتیە مێژوییەكان لە بەرێوەبردنی یەكەی كارگێری سەردەمی پاشایەتی عێراق و كوردستان .
(احمد سالار – علی جۆڵا – انور قرەداغی – كریم كابان – بدیعە دارتاش – فۆاد مجید میسری -  حمە صالح دیلان – قادر دیلان – شوان كمال ) هونەرمەندە بەناوبانگەكانی  شاری سلێمانی .