هەواڵ و چالاکی

بەشداریکردن له‌ پێشانگای كشتوكاڵی فێرسكۆن له‌ وڵاتی یۆنان

شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی پێكهاتوه‌ له‌ ٥٠ بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیا و پرۆژه‌ كشتوكاڵییه‌كان و سه‌رۆك و جێگر و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی، به‌شداریان كردوه‌ له‌ پێشه‌نگای كشتوكاڵی فرێسكۆن له‌ شاری سالۆنێك  كه‌ چه‌ندین بابه‌تی كشتوكاڵی تێدا نمایش كراوه‌ له‌گه‌ڵ نوێترین ئامێره‌ كشتوكاڵییه‌كان و بواری پاكێجین بۆ به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

نوێنه‌رانی بازرگانانی عه‌لوه‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی وڵاتی یۆنان چه‌ندین كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كانی یۆنان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكه‌ن.

له‌ پێشه‌نگاكه‌ چه‌ندین دیدار و كۆبوه‌نه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌ نێوان بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی شاری سلێمانی و شاری سالۆنیكی به‌رێوه‌ده‌چێت به‌ مه‌به‌ستی واژۆ كردنی گرێبه‌ستی كار كردن و له‌ نزیكه‌وه‌ ئاشنا بوون به‌ به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ردولا.