غرفة الأخبار ·
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وزانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وزانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وزانکۆی سلێمانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن واژۆ دەکەن ئەمڕۆ بەڕێز حەسەن ڕەحیم ( بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی اطلس و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ) و تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێزان شەوقی عومەر و پێشەنگ جەمال، سەردانی سەرۆکی زانکۆی سلێمانیان کرد ولە دیدارێکدا کە تایبەت بو بە گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی بۆ هاوکاری وهەماهەنگی نێوان هەردودەزگاکە، بڕیاردرا لەئایندەدا نامەی لێک تێگەیشتنی نێوانیان واژۆ بکەن وزانکۆی سلێمانی بەشداریی کارای هەبێت لە خولی پێنجەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب وچالاکیە ڕۆشنبیری وکلتوریەکانی تری پێشانگادا. هەر لەوچوارچێوەیەدا بڕیاردرا کە سەنتەرەکانی توێژینەوەی سەربەزانکۆ وکتێبخانەی زانکۆ ودامەزراوەکانی تری بەستراو بە زانکۆ ڕۆڵی بەرچاوبگێڕن لە پێشانگای ناوبراودا وهەروەها ئاسانکاری هاتوچۆی ڕۆژانە بۆ خوێندکاران ومامۆستایان وستافی زانکۆ دابین بکرێت ومیدیا و پەڕيکانی زانکۆ لە پلاتفۆرمە جیاوازەکان بخرێنە خزمەتی پێشانگای کتێبەوە بە مەبەستی ئاشتکردنەوەی لاوان وخوێندکاران لەگەڵ کتێب وسەرچاوەکانی مەعریفەدا.
