ژووری هەواڵ ·
مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ١٨ / ٩ / ٢٠٢٥ شاندێکی مەڵبەندی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بەڕێز ( سەرکەوت زەکی ) لێپرسراوی مەڵبەند، و بەڕێز ( سالار سەرحەد خەلیفە یونس - ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی پەیوەندییە کوردستانییەکان ) و بەڕێزان کاک دلێر جەلال و ئاوات محمد خەمزەیی جێگرانی لێپرسراوی مەڵبەند سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد بە مەبەستی ئاگاداربوون لە کاروبارەکانی ( حەوتەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ) و هاندانی زیاتری ستافی ڕێکخەری پێشانگا بۆ بەرەوپێشچوونی زیاتری پێشانگای کتێب کە کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر ناساندنی زیاتری شاری سلێمانی بە نێوەندە عێراقی و جیهانییەکان،
لە ئۆفیسی پێشانگا بە ئامادەبوونی بەڕێز ئەریوان سیوەیلی - بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی؛ لەلایەن بەڕێز حەسەن ڕەحیم، ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێز حسێن حەمەکەریم، جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندییەکان، پێشوازییان لێکراو و ڕونکردنەوەی پێویستیان لەسەر بەرەوپێشچونی ئامادەکارییەکانی ( حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ) پێدان.
شایەنی باسە، پێشانگاکە ئەمساڵ لە بەرواری ٣ /١٠ / ٢٠٢٥ لە ساڵڕۆژی وەفاتی سەرۆک تاڵەبانیدا لە ژێر ناوی خولی (سەرۆک تاڵەبانی) دا دەکرێتەوە.
