ژووری هەواڵ ·
سەردانیکردنی ژووری بازرگانی سلێمانی بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.
ئەمڕۆ بەڕێز نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەڕێز محمد رسول - جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و بەڕێز عوبێد احمد و بەڕێز جوهر ستار ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەی سلێمانیان کرد.
لە سەردانەکەیاندا بەڕێوبەران و بەرپرسانی یەکە کارگێڕیەرکانی ژوری بازرگانی سلێمانی لە نزیکەوە چاویان کەوت بە کۆتا ئامادەکارییەکانی ( حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ) کە بڕیارە لە بەرواری 3 تا 13 / 10 / 2025 لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناوی خولی سەرۆک تاڵەبانی ڕێکدەخرێت.
ژووری هەواڵزیاتر ببینە
