ژووری هەواڵ ·
سەردانیکردنی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی.
ڕۆژی سێشەممە، بەرواری 16/9/2025 هەریەکە لە بەڕێزان (حسن ڕەحیم) بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێز (حسین حمەکریم) جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندیەکان، وەک تیمی ڕێکخەری حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب سەردانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی کوردستانیان کرد و چاویان کەوت بە زۆر بەڕێز (کاکە حەمەی حەمە سەعد) وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بە مەبەستی هەنگاونان بۆ بەرەوەپێشچونی ( حەوتەمی خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ) کە لە بەرواری 3 تا 13 / 10 / 2025 لە ژێر ناوی سەرۆک تاڵەبانیدا بەڕێوەدەچێت.
وە لە میانەی سەردانەکەیاندا، سەردانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتیان کرد و چاویان بە بەڕێز خەلیل عبداللە کەوت بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتر بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی کارەکانی پێشانگا.
