بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

بەشداری وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڵای بەشکۆی کوردستانەوە لە ٣٦ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

بەشداری وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڵای بەشکۆی کوردستانەوە لە ٣٦ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران بۆ یەکەم جار پەرتوکە مەزنەکانی کورد بەزمانی شیرینی کوردی لەژێر ئاڵای شەکاوەی کوردستان دا، بەسەرپەرشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و بەڕێوبەری گشتی دەزگاکە، بەڕێز حەسەن ڕەحیم، دێتە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران و پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرێت. دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانییە، پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانی ئەم ساڵ لەگەڵ چوار خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیدا، ژورێکی تایبەت بە وەشاندخانەکانی باشوری کوردستانیان هەبێت. هەریەک لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم، دەزگای فام، دەزگای تیشک. نەشری تەفسیر، بەدەیان ناونیشانی جۆراوجۆرەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تارانیان کردوە. شایانی باسە ژوری وەشاندخانەکانی باشوری کوردستان لە ڕۆژی یەکەمەوە یەکێک لە پڕ سەردانکەرترین ژوری دەزگا بیانییەکان بوە و ژمارەیەکی زۆر لە میوانی تایبەت، نوسەران و هونەرمەندانی نەتەوە جیاوازەکان و بەتایبەت کوردانی شارە جیاوازە کانی ڕۆژ هەڵات و خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و کوردانی ڕۆژهەڵات سەردانی ژوری ئەتڵەسیان کردوە ، لە دیدارو گفتوگۆکاندا سەردانیکاران و خوێنەران شادومانی و دڵخۆشی زۆریان نیشانداوە بۆ بەڕێوەبەر و نوێنەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە هەمبەر بەشداریکردن لە پێشانگای تاران بۆیەکەم جار لە هەرێمی کوردستانەوە لە ژێرئاڵای پیرۆزی کوردستاندا. شایانی باسە لە ڕۆژی یەکەمدا بەڕێز (سەید عەباس ساڵح شەریعەتی) وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، سەردانی ژوری دەزگای ئەتڵەس یان کردو سەرسامی خۆی دەربڕی بەو ژمارە زۆرەی بەرهەمی چاپ کراو لە هەرێمی کوردستاندا و بەتایبەت بەرهەمە فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا کەلەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراون و هیواشی خواست ساڵانی داهاتو خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی زیاترو ژمارەیەکی زۆری نوسەرانی کورد بەشداری پێشانگاکە بکەن. پێشانگاکە لە ڕۆژی حەوتی مانگی پێنجەوە کراوەتەوەو تا حەڤدەی مانگ بەردەوامە. لە هەفتەی ڕابردوادا دەیان نوسەرو ڕوناکبیرو هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دۆستان و خۆشەویستانی کورد و نەتەوەکانی تری ئێرانی سەردانی ژورەکەیان کردو دڵخۆش و ئاسودە بون بە وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان و خۆزیاربون هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتو بتوانێ بە توانا و وزەیەکی زیاترەوە بەشداری پێشانگاکە بکات. هەروەها چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن لە بینراوو و بیستراوو و نوسراوو سۆشیالمیدیای زانکۆکان سەردانیان کردین و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر حضورى ناوەندە کوردیەکانی باشور بە گەرمی بڵاو کردەوە . جێگای ئاماژە پێکردنە لە سی و شەش ساڵی ڕابردودا یەکەم جارە چەند وەشاندخانەیەکی هەرێمی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان دا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران دەکات. نوسەری ڕاپۆرت مەریوان هەڵەبجەیی

Kurdistan Regional Government (KRG) publishing houses participated in the 36th Tehran International Book Fair

بەشداری وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڵای بەشکۆی کوردستانەوە لە ٣٦ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران

بۆ یەکەم جار پەرتوکە مەزنەکانی کورد بەزمانی شیرینی کوردی لەژێر ئاڵای شەکاوەی کوردستان دا، بەسەرپەرشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و بەڕێوبەری گشتی دەزگاکە، بەڕێز حەسەن ڕەحیم، دێتە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران و پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرێت.

دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانییە، پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانی ئەم ساڵ لەگەڵ چوار خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیدا، ژورێکی تایبەت بە وەشاندخانەکانی باشوری کوردستانیان هەبێت.

هەریەک لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم، دەزگای فام، دەزگای تیشک. نەشری تەفسیر، بەدەیان ناونیشانی جۆراوجۆرەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تارانیان کردوە.

شایانی باسە ژوری وەشاندخانەکانی باشوری کوردستان لە ڕۆژی یەکەمەوە یەکێک لە پڕ سەردانکەرترین ژوری دەزگا بیانییەکان بوە و ژمارەیەکی زۆر لە میوانی تایبەت، نوسەران و هونەرمەندانی نەتەوە جیاوازەکان و بەتایبەت کوردانی شارە جیاوازە کانی ڕۆژ هەڵات و خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و کوردانی ڕۆژهەڵات سەردانی ژوری ئەتڵەسیان کردوە ،

لە دیدارو گفتوگۆکاندا سەردانیکاران و خوێنەران شادومانی و دڵخۆشی زۆریان نیشانداوە بۆ بەڕێوەبەر و نوێنەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە هەمبەر بەشداریکردن لە پێشانگای تاران بۆیەکەم جار لە هەرێمی کوردستانەوە لە ژێرئاڵای پیرۆزی کوردستاندا.

شایانی باسە لە ڕۆژی یەکەمدا بەڕێز (سەید عەباس ساڵح شەریعەتی) وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، سەردانی ژوری دەزگای ئەتڵەس یان کردو سەرسامی خۆی دەربڕی بەو ژمارە زۆرەی بەرهەمی چاپ کراو لە هەرێمی کوردستاندا و بەتایبەت بەرهەمە فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا کەلەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراون و هیواشی خواست ساڵانی داهاتو خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی زیاترو ژمارەیەکی زۆری نوسەرانی کورد بەشداری پێشانگاکە بکەن.

پێشانگاکە لە ڕۆژی حەوتی مانگی پێنجەوە کراوەتەوەو تا حەڤدەی مانگ بەردەوامە.

لە هەفتەی ڕابردوادا دەیان نوسەرو ڕوناکبیرو هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دۆستان و خۆشەویستانی کورد و نەتەوەکانی تری ئێرانی سەردانی ژورەکەیان کردو دڵخۆش و ئاسودە بون بە وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان و خۆزیاربون هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتو بتوانێ بە توانا و وزەیەکی زیاترەوە بەشداری پێشانگاکە بکات.

هەروەها چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن لە بینراوو و بیستراوو و نوسراوو سۆشیالمیدیای زانکۆکان سەردانیان کردین و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر حضورى ناوەندە کوردیەکانی باشور بە گەرمی بڵاو کردەوە .

جێگای ئاماژە پێکردنە لە سی و شەش ساڵی ڕابردودا یەکەم جارە چەند وەشاندخانەیەکی هەرێمی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان دا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران دەکات.

نوسەری ڕاپۆرت مەریوان هەڵەبجەیی

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە