بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

وەزارەتی ناوخۆ: هەموو هاوکاریەکی ناوەند و دەزگای چاپە بیانییەکان دەکەین.

ئەمڕۆ 17/9/2025 هەریەکە لە بەڕێزان (حسن ڕەحیم) بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و(حسین حمەکریم) جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندیەکان، بە مەبەستی کارئاسانی بۆ ناوەند و چاپەمەنیەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەشداریکردنیان لە حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، سەردانی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد.

Ministry of Interior: We Will Provide All Facilitation to Foreign Publishing Centers and Institutions.

تیمی ڕێکخەرانی حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لەلایەن بەڕێز (دکتۆر هێمن میرانی) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتەوە پێشوازیان لێکرا،

مەبەست لەم سەردانە هاوکاریکردنی ڕێکخەری پێشانگای کتێب بەپێدانی ڤیزا بە ناوەند و دەزگای چاپە بیانییەکان کە بەشداری حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی ئەمساڵ دەکەن،

هەروەها لەلایەن بەڕێز ( دکتۆر هێمن میرانی )یەوە بەڵێنی هەموو هاوکاری و ئاسانکاریەکیدا بۆ پێدانی ڤیزا بەو ناوەندە بیانیانە،

شایەنی باسە ئەمساڵ حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە ژێر ناوی سەرۆک تاڵەبانی لە بەرواری ١٠/٣ بۆ ٢٠٢٥/١٠/١٣ بەڕێوەبچێت لە پێشانگای نێودەڵەتی سلێمانی.

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە