بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

کردنەوەی سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک

کردنەوەی سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک

Opening ceremony of the 3rd International Exhibition of Agriculture and Food Industry

ئەمڕۆ 7ی 9 ی 2022، سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک suly agrofood بە بەشداری نزیکەی 100 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی و بە ئامادەبونی هەریەک لە بەڕێزان نوێنەری وەزیری کشتوکاڵ و وتەبێژی وەزارەت و وەفدی هاوڕێیان بەڕێوەبەرییە گشتییەکانی وەزارەت و پارێزگاکان و دیوانی وەزارەت، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەن و بۆردی ژوور و راوێژکارانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و وان و کەرکوک و هەڵەبجە، سەرۆک و جێگر و بۆردی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێمی کوردستان، لیژنەی کشتوکالی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی عێراق، سەندیکای ئەندازیارانی کشتوکاڵی جوتیارە نمونەییەکانی، کۆمەڵە کێڵگە پەلەوەرییەکان کرایەوە. هەروەها پێشانگاکە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژی 9/8 یش کۆڕبەندی تایبەت بە کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک لە کاتژمێر 5ی ئیوارە بە ئامادەبونی کۆمپانیاکان و بازرگانانی سێکتەری کشتوکاڵ لە هوتێل تایتانیک بەڕێوە دەچێت.

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە