بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

دیداری ئامادەکاری کردنەوەی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سلێمانی 2023

دیداری ئامادەکاری کردنەوەی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە سلێمانی 2023

Preparatory meeting for the opening of the first international tourism expo in sulaymaniyah

گەشتوگوزار نەوتێکی لەبیرکراوە ، پێکەوە دەیبوژێنینەوە. پاش ئەوەی کۆمپانیای (اطلس الاصيل ) پێشانگای گەشتوگوزاری خستە ڕیزی ئەو پێشانگایانەی کە بڕیارە بۆساڵی ٢٠٢٣ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بکرێنەوە ، بۆ ئەو مەبەستە لە نزیکەوە لە دو کۆبونەوەدا ڕەزامەندی هەردو بەڕێزان خاتو ئەمەل جلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و على رؤوف بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی وەرگرت . هەربۆ ئەو مەبەستەش سەر لەبەیانی ۱٦_٥_۲٠۲۳ لەهۆتێل (گراند ملینیۆم ) شاری جوان : دیداریێکی ڕاوێژکاری ڕێکخست. لە دیدارەکەدا کە تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وبەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی و جێگری سەرۆکی ژوری بازرگانی وپشەسازی سلێمانی وبەڕێوەبەری گشتی دەستەی وەبەرهێنان و سەرۆکی دەستەی چێشتخانە و میوانخانەکانی سلێمانی و سەرۆکی سەندیکای کۆمپانیاکانی گەشتوگوزارو چەند بەڕێزێکی دیکەش ئامادەبون تاوتوێی ئامادەکاریەکان کرا بۆ ڕێکخستنی پێشانگای ناوبراو کە بڕیارە ۱۷تا ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٣ لەهۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەبچێت . لای خۆیانەوە ئامادەبوان بڕیاریاندا کە هاوکارێکی جددی بن وهەوڵی پێویست بخەنە گەڕ بۆ سەرخستنی پێشانگاکە، شایانی باسە کوردستان بەگشتی وشاری سلێمانی بەتایەتی یەکێکە لەو شوێنانەی زەمینەیەکی گونجاوی هەیە بۆ پرۆژەی وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاریدا. بۆیە پێشانگاکە ئامانجیەتی کە خزمەتی بەرچاو بەو سێکتەرە بکات بەدروشمی (گەشتوگوزا نەوتێکی لەبیرکراوە ، پێکەوە دەیبوژێنینەوە) ".

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە