ژووری هەواڵ ·
واژۆکردنی ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتن
واژۆکردنی ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتن

واژۆکردنی ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتنی نێوان کۆمپانیای #اطلس_الاصیل وەکو ڕێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وکۆمپانیای ملتقی المدار بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندی بازرگانی وکاری پێکەوەیی.
بەپێی ڕێککەوتننامەکە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، کۆمپانیای ملتقی المداری ڕاسپاردوە بە نوێنەرایەتی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ وڵاتی تورکیا و کاری بازاڕسازی ومارکێتینگ لە وڵاتانی ئەوروپا وئەفریقیا.
هەربەپێی نامەی لێکتێگەیشتنەکە، هەردولا هەڵدەستن بە ئەنجامدانی دیدار وکۆڕبەندی ئابوری وبازرگانی (کوردی-تورکی وکوردی- ئەوروپی).
هەروەک بڕیارە هەردولا لەچەند بوار وسێکتەرێکی تردا هاوکاری وهەماهەنگیەکانیان زیاتر بکەن و چاوەڕوان دەکرێت بەم هەنگاوە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەبواری پەیوەندیە دەرەکیەکان وبازاڕسازی جیهانیدا هەنگاوێکی تریش بچێتە پێشەوە بەئاراستەی زیاتر بەستنەوەی سلێمانی بە شارو وڵاتانی دیکەی دونیاوە.
