ژووری هەواڵ ·
ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پێنجوێنیان کرد .
ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پێنجوێنیان کرد .

ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پێنجوێنیان کرد . ڕۆژی یەک شەممە ٢٠٢٣/٦/١١ بەڕێز ( حسن رحیم - بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل ) بە هاوڕێیەتی شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر و بەشار حسن بەڕێوەبەری کارگێڕی، سەردانی قائمقامیەتی پێنجوێنیان کرد و لە لایەن بەڕێز ( زانا رحمن رحیم - قائمقامی قەزای پێنجوێن ) و بەڕێز ( ڕەئوف ڕشید - سەرۆکی شارەوانی پێنجوێن ) پێشوازی کران. شایانی باسە مەبەست لە سەردانەکە ئەوەبو کە شاری پێنجوێن بۆ پەرەدان بە سێکتەری گەشتیاری لەوشارەدا بەشداربێت لە یەکەمین خولی ( پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ گەشتوگوزار ) کە بەڕەزامەندی و هاوکاری دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بەرواری 2023/8/17 لەلایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل ڕێکدەخرێت ، و لە لایەن بەڕێزیانەوە بیرۆکەکە بەرز نرخێنرا و بڕیاری بەشداریکردنیاندا لە پێشانگاکەدا .
