بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

بەشداریکردنی تیمی پێشانگا لە مەراسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی زێڕینی ڕێزلێنانی ژورە بازرگانیەکانی عێراق

بەشداریکردنی تیمی پێشانگا لە مەراسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی زێڕینی ڕێزلێنانی ژورە بازرگانیەکانی عێراق

Suly Expo team attended the ceremony of presenting the Golden Award

ئەمڕۆ بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێز (حسن رحیم احمد) بە یاوەری شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەری پێشانگا و تیمی پێشانگا ئامادەبون لە مەراسمی پێشکەش کردنی خەڵاتی زێڕینی ڕێزلێنانی ژورە بازرگانیەکانی عێراق لە لایەن سەرۆکی یەکێتی ژورەبازرگانیەکانی عێراق بەڕێز (عبدالرزاق الزهيري )بە بەڕێز سیروان محمد سەرۆکی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وەک چالاکترین ژوری بازرگانی عێراق بۆ ساڵی 2022 . هەر بەو بۆنەوە پیرۆزباییان کرد لە سەرۆک و ئەندامانی ژوری بازرگانی وبە دەسکەوتێکی گەورەیان زانی بۆ شاری سلێمانی خۆشەویست . شایانی باسە ڕێپۆرتاژێکی ڤیدیۆیی چالاکیەکانی پێشانگا و برۆشەری سێیەمین خولی پێشانگای کشتوکاڵی سلێمانیSuly Agro Food پێشکەش بە ئامادەبوان کراو لەڕێی ئەوانیشەوە کۆمپانیاکانی بواری کشتوکاڵ و خۆراکی هەمو پارێزگاکانی عێراق بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لەو پێشانگایەدا کە بڕیارە لە ٧تا ١٠ ی مانگی ٩ ی ٢٠٢٢ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای (اطلس الاصيل)و بە چاودێری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوە بچێت .

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە