ژووری هەواڵ ·
تیروپشکی پێشانگای کتێب ئەنجام درا.
تیروپشکی پێشانگای کتێب ئەنجام درا.
تیروپشکی پێشانگای کتێب ئەنجام درا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 13/11/2023 لە هۆڵی کۆبونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانی بە ئامادەبونی هەریەکە لە بەڕێزان ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانی و حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاپ وپەخشی اطلس وپێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و ونوێنەرانی دەزگاکانی چاپ وپەخش وکتێبخانە وبەشداربوانی ناوخۆیی وبیانی، پرۆسەی تیروپشکی دابشکردنی ژورەکان بەسەر بەشداربواندا ئەنجام درا و لە پرۆسەکەدا بە ئاشکرا وجێی ڕەزامەندی هەمو ئامادەبوان بەڕێوەچو.
سەرجەم ڕوبەر وژورەکان بەسەر ئەو دەزگایانەدا دابەشکرا کە پێشتر لەڕێگەی سیستەمی خۆتۆمارکردنی ئەلیکترۆنییەوە فۆڕمی بەشداریان پڕکردبۆوە بۆ بەشداری لە خولی پێنجەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کە بڕیارە لەبەرواری 23/11 تاوەکو 2/12/2023 ە چاودێری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانى حكومەتی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی پارێزگاری سلێمانی ڕۆژانە لە کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی تا 6ی ئێوارە پێشوازی لە کتێبدۆستان ونوسەران وڕۆشنبیران بکات وهاوکات لەگەڵ پێشانگادا زنجیرەیەک چالاکی ئەدەبی، هونەری وکلتوری وڕۆشنبیری بەڕێوەبچێت.
