ژووری هەواڵ ·
بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی کرد.
ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٩/٢٢ بەڕێزان (حسن ڕەحیم) بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و(حسین حمەکریم) جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندیەکان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان کرد،
محەمەد ڕەسوڵ، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، پێشوازیان کرد لە (حسن ڕەحیم) بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و (حسین حمەکریم) جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندییەکان.
ئامانج لە سەردانەکە باسکردن بوو لە دواهەمین گۆڕانکارییەکان و بەرەوپێشچوونەکانی پێشانگای (صنع فی العراق) کە بڕیارە لە ٢٣تا ٢٦ ی / ١٠ ی ٢٠٢٥ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە ڕێوە بچێت.
وێنەکان
ژووری هەواڵزیاتر ببینە
