ژووری هەواڵ ·
بەرێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زاخۆی کرد.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٩/٢١ هەریەکە لە بەڕێزان (حسن ڕەحیم) بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و(حسین حمەکریم) جێگری بەڕێوەبەر بۆ پەیوەندیەکان، سەردانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زاخۆیان کرد.
لە سەردانەکەیەندا لەگەڵ چەندین کۆمپانیا لە نزیکەوە چاوپێکەوتنیان کرد و پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان بە دەرفەتێکی باش ناساند بۆ بواری بازرگانی و ڕەخساندنی بازاڕ بۆ ئەو بەرهەم و کاڵایانەی کە لەوێ بەشداربون.
هەروەها لە نزیکەوە بانگهێشتیان کردن بۆ پێشانگاکانی شاری سلێمانی و بە دەرفەتێکی باشیان زانی بۆ بەیەک گەشتنی بازرگانانی کوردستان و عێراق.
ژووری هەواڵزیاتر ببینە
