بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار سەرکەوتوانە بەڕێوەچو

پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار سەرکەوتوانە بەڕێوەچو

the fifth International Spring Festival was held

لە ماوەی دەڕۆژی ڕابردودا لە بەرواری ٩ تا ١٨ ی ٣ / ٢٠٢٣ پێنجەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەچو بە بەشداری سەدان کۆمپانیاو خاوەن بەرهەمی خۆماڵی و بیانی و بە جۆرەها خواردنی کەلتوری کوردەواری ڕۆژانە پێشوازی کرا لە هەزاران سەردانیکار و بە چەندین چالاکی جۆراوجۆر فستیڤاڵەکە کۆتایهات ، شایانی باسە فستیڤاڵی ئەمساڵ جێی ڕەزامەندی زۆربەی بەشداربوان و سەردانیکاران بو ، بە تایبەتی کە لە سەروبەندی بەهار و پێشوازی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدابو . جێی خۆیەتی ئێمە وەک ڕێکخەرانی فستیڤاڵ و سەرپەرشتیارانی پێشانگا دەستخۆشی خۆمان ڕابگەیەنین بە هەمو ئەو دام و دەزگایانەی کە هاوکارمان بون لە سەرخستن و پاراستنی ئاسایشی فستیڤاڵەکەدا ، سوپاسی ئەو کۆمپانیاو خاوەن بەرهەمانە دەکەی کە ڕەچاوی بارودۆخی ئابوری هاونیشتمانیانیان کرد و داشکاندنیان کرد بۆ کاڵاکانیان و هەروەها سوپاسی هاونیشتمانیان دەکەین کە متمانەیان بەخشی بە فستیڤاڵ و سەردانیان کردین ، سوپاسی تیمی کۆمپانیای اطلس الاصيل دەکەین کە ماندونەناسانە لەو ماوە زۆرەدا توانییان خزمەتی هاووڵاتیان بکەن . بەهیوای ڕۆژانێکی خۆش بۆ هەمولایەک و نەورۆزتان پیرۆز .

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە