ژووری هەواڵ ·
مەراسیمی کردنەوەی ژووری وەرزی نوێی گۆڤاری ئابوری و بازرگانی
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 31/7/2025 مەراسیمی کردنەوەی ژووری وەرزی نوێی ( گۆڤاری ئابوری و بازرگانی )لە بواری وتار و توێژینەوە و ڕێپۆرتاژی ئابوری و بازرگانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز حەسەن ڕەحیم ئەحمەد، وەک ( خاوەن ئیمتیاز ) ی گۆڤارەکە و بەڕێز دکتۆر بێستوون سابوراوایی وەک ( سەرنوسەری گۆڤارەکە ) بە بەشداری چەندین کەسایەتی و مامۆستا و دکتۆری زانکۆ بەڕێوەچووە. لە کۆبونەوەکەدا باسی ئامانجی گۆڤارەکە کرا وبە وردی باس لەو هەنگاوە گرنگ و تایبەتانە کرا کە دەبێت لە وەرزی نوێی گۆڤارەکەدا بێنەدی بۆ خزمەتکردن بە کایەی ئابوری و بازرگانی لەسەر ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەت، بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پێشکەوتو لە لایەن کەسانی پسپۆڕو شارەزاوە، کە دواجار وەک سەرچاوەیەکی زانستی لێی بروانرێت بۆ خزمەت بە کەرتی ئابوری و بازرگانی و گەشەسەندنی پیشەسازی وڵات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 31/7/2025
مەراسیمی کردنەوەی ژووری وەرزی نوێی ( گۆڤاری ئابوری و بازرگانی )لە بواری وتار و توێژینەوە و ڕێپۆرتاژی ئابوری و بازرگانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز حەسەن ڕەحیم ئەحمەد، وەک ( خاوەن ئیمتیاز ) ی گۆڤارەکە و بەڕێز دکتۆر بێستوون سابوراوایی وەک ( سەرنوسەری گۆڤارەکە ) بە بەشداری چەندین کەسایەتی و مامۆستا و دکتۆری زانکۆ بەڕێوەچووە.
لە کۆبونەوەکەدا باسی ئامانجی گۆڤارەکە کرا وبە وردی باس لەو هەنگاوە گرنگ و تایبەتانە کرا کە دەبێت لە وەرزی نوێی گۆڤارەکەدا بێنەدی بۆ خزمەتکردن بە کایەی ئابوری و بازرگانی لەسەر ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەت، بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پێشکەوتو لە لایەن کەسانی پسپۆڕو شارەزاوە، کە دواجار وەک سەرچاوەیەکی زانستی لێی بروانرێت بۆ خزمەت بە کەرتی ئابوری و بازرگانی و گەشەسەندنی پیشەسازی وڵات.
