ژووری هەواڵ ·
سەردانی کونسوڵی بازرگانی میسر بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.
سەردانی کونسوڵی بازرگانی میسر بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی.

سەردانی کونسوڵی بازرگانی میسر بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی. رۆژی چوارشەممە 24/5/2023 شەوقی عومەر - جێگری بەڕێوەبەری گشتی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازی کرد لە خاتو ئەمیرە منیر - کونسوڵی بازرگانی وڵاتی میسر لەهەرێمی کوردستان ولەدیدارێکدا کە بەشار حەسەن کارگێڕی ئیداری ئۆفیسی پێشانگا ئامادەی بو، وەفدی مێوان بانگهێشتی تیمی پێشاگا وکۆمپانیای اطلس الاصیلی کرد بۆ ئامادەبون لەدیداری بی تو بی نێوان وەفدی بازرگانانی وڵاتی میسر وهەرێمی کوردستان کە بڕیارە لەبەرواری11/6/2023 لەکوردستان بەڕێوەبچێت. هەروەها تاوتوێی ڕێکارەکانی کاراکردنی بەشداری کۆمپانیاکانی وڵاتی میسر لەچالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵتی سلێمانی کرا.
وێنەکان
ژووری هەواڵزیاتر ببینە
