بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

سەردانی کونسوڵی بازرگانی میسڕ بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی

سەردانی کونسوڵی بازرگانی میسڕ بۆ پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی

The visit of the Egyptian Commercial Consul to the Sulaymaniyah International Fair

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز ( ئەمیرە لوطفی ) کونسوڵی بازرگانی وڵاتی میسڕ و بەڕێز : سالی ڕەشید لە کونسوڵخانەی میسڕ سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتییان کرد.

لە لایەن بەڕێزان ( حسن رحیم احمد - بەڕێوەبەری گشتی پێشانگا ) و ( شەوقی عمر - بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و کارگێڕی پێشانگا ) پێشوازیان لێکرا. لە دیدارەکەدا گفتوگۆی چەند پرسێک کرا و لەناویاندا گەشەپێدانی پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە وڵاتی میسڕ کە بڕیارە ئەمساڵ لە سلێمانی ڕێکبخرێت. شایەنی باسە کردنەوەی پێشانگای وڵاتی میسڕ لە پاڵ پێشانگای تایبەتی ( صنع في العراق )ی عێراق و پێشانگای تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشانگای یۆنان، دەبێتە یەکێک لەو دە پێشانگایەی کە بڕیارە ئەمساڵی ٢٠٢٢ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕێکبخرێت.

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە