ژووری هەواڵ ·
سەردانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
سەردانی بەڕێز وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕێکخستنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب

ئەمڕۆ بەڕێز حەمەی حەمە سەعید (وەزیری رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی کوردستان) هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز ئەریوان سیوەیلی ( بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی ) و لیژنەی سەرپەرشتیاری وەزارەت، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و لەنزیکەوە ئامادەکارییەکانی کردنەوەی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ـی بەسەرکردەوە و لەگەڵ تیمی بەڕێوەبردنی پێشانگا و بەڕێوەبەری کۆمپانیای ( اطلس الاصیل - ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی) دانیشتن و لەنزیکەوە ڕا و سەرنجەکانیان خستەڕوو، وە ڕێنمایی وەزارەتی ڕۆشنبیریان گەیاندە بەڕێوەبەر و تیمی ڕێکخەری پێشانگای نێودەڵەتی سلێمانی، لە لایەن ستافی پێشانگاوە بە گەرمی پێشوازیان لێکرا و ڕا و سەرنجەکانی بەڕێزیان بەهەند وەرگیرا، بەڵێنیان دا کاری جددی لەسەر بکەن. وەزیری رۆشنبیری و لیژنەی سەرپەرشتیاری وەزارەت، ماندوبون و هەوڵەکانی کۆمپانیای اطلس الاصیل بۆ خزمەتی بواری ڕۆشنبیری و کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەرز نرخاند و بەڵێنیان دا پشتیوانی سەرخستنی ئەم پێشانگایەبن.
