ژووری هەواڵ ·
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٥/١١ بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس سەردانی ٣٦ مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی تارانی کرد
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٥/١١ بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس سەردانی ٣٦ مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی تارانی کرد بۆ کتێب کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس بەشداری دەکات لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی دەرەوەی وڵات وە چەند ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ستاندی دەزگای چاپ و پەخشتی ئەتڵەس بەشداریان کردوە بە چەندین ناونیشان و کتێبی جیاوازی کوردی کە لەهەموو جۆرەکانی هونەری و کەلتوری و ڕؤشنبیری و شعری و ڕۆمان و چەندین بواری تر . وە بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە سەردانەکەیدا چاوی بە بەرپرسانی پێشانگاکە بکەوێت و پلانی ساڵی داهاتو بە شێوەیەکی گشتگیرتر و فراوانتر دابڕێژن. ئەم بەشداریکردنەش لە پاش ئەوەدێت کە ڕێکەوتنێک واژۆکرا لە نێوان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و خانەی کتاب کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی تارانە بۆ کتێب وە بڕیار وایە ساڵانە هەردولا گرنگی بدەن بە بەشداری کردنی دەزگای چاپ و پەخشەکانی کوردستان و ئێران لە پێشانگاکانی یەکدیدا.
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٥/١١ بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس سەردانی ٣٦ مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی تارانی کرد بۆ کتێب کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس بەشداری دەکات لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی دەرەوەی وڵات وە چەند ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ستاندی دەزگای چاپ و پەخشتی ئەتڵەس بەشداریان کردوە بە چەندین ناونیشان و کتێبی جیاوازی کوردی کە لەهەموو جۆرەکانی هونەری و کەلتوری و ڕؤشنبیری و شعری و ڕۆمان و چەندین بواری تر .
وە بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە سەردانەکەیدا چاوی بە بەرپرسانی پێشانگاکە بکەوێت و پلانی ساڵی داهاتو بە شێوەیەکی گشتگیرتر و فراوانتر دابڕێژن.
ئەم بەشداریکردنەش لە پاش ئەوەدێت کە ڕێکەوتنێک واژۆکرا لە نێوان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و خانەی کتاب کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی تارانە بۆ کتێب وە بڕیار وایە ساڵانە هەردولا گرنگی بدەن بە بەشداری کردنی دەزگای چاپ و پەخشەکانی کوردستان و ئێران لە پێشانگاکانی یەکدیدا.
