ژووری هەواڵ ·
سەردانیکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
سەردانیکردنی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە 18/1/2023 وەفدێکی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بریتیبوون لە بەڕێزان ( شێروان عەوڵا خورشید - بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ) و شاندی یاوەری، سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییان کرد و لەنزیکەوە دەستخۆشیان لە تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل ( بەڕێز حسن رحیم احمد ) کرد لە پای بەڕێوەبردنی چوارەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بەشێوەیەکی سەرکەتووانە.
شایەنی باسە بەڕێزیان سوپاسنامەی ( وەزارەتی ڕۆشنبیری لاوان ) و (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ) ــیان پێشکەشی بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصیل کرد.
وێنەکان
ژووری هەواڵزیاتر ببینە
