بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

سەردانیکردنی پێشانگای Bakhtar-Food لە وڵاتی تاجیکستان .

سەردانیکردنی پێشانگای Bakhtar-Food لە وڵاتی تاجیکستان .

visiting the Bakhtar Food Exhibition.

ڕۆژی دووشەممە بەڕێز حسن رحیم احمد، گەیشتە شاری دوشەنبە ــی پایتەختی تاجیکستان .

بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودوڵەتی سلێمانی لەسەر بانگهێشتی سەفیری بازرگانی تاجیکستان لە تاران بە مەبەستی سەردانی پێشانگای Bakhtar Food گەیشتە وڵاتی تاجیکستان .

شایانی باسە هەر ڕۆژی دوشەممە هاوڕێ لەگەڵ وەفدێکی بازرگانانانی سلێمانی کە بەڕێز ( شێخ مصطفى عبدالرحمن - سەرۆکی گشتی یەکێتی هاوردەو هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان ) سەرۆکایەتی دەکرد بەشداریکرد لە کۆبونەوەیەکی نێوان سەرۆکی دەزگای هەناردەکارانی ئەو وڵاتەو وەفدی بازرگانانی سلێمانیدا.

لە کۆبونەوەکەدا هانی ئەو دەزگایەیدا بۆ کردنەوەی پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمی تاجیکستان لە شاری سلێمانی و بەشداریکردنی کارای بازرگان و خاوەن کارگەکانی بواری کشتوکاڵی ئەو وڵاتە بۆ بەشداریکردن لە پێشانگاکانی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی شاری سلێمانیدا .

شایانی باسە سەرۆکی دەزگاکە بە خۆشحاڵییەوە پێشنیارەکەی وەرگرت و بەڵێنیدا کاری جددی بکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییەوە هەناردەی بەرهەمەکانی وڵاتەکەیان بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پەرەپێبدەن.

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە