ژووری هەواڵ ·
سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى هەرێم
سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى هەرێم

رۆژى چوارشەممە 9/15 بەرێوەبەرى پەیوەندییەكانى پیشانگاى نیودەولەتى سلێمانى بەرێز ( د. شەوقى عمر ) سەردانى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى هەرێمیان كرد و لە لایەن بەرێز ( دابان شەدەڵە ) جیگرى سەرۆكى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوە پێشوازى كرا .. لە كۆبونەوەیەكى تایبەتدا باس لە هاوكارییەكانى فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوە بۆ پێشانگاى نیودەولەتى سلێمانى كرا كە تایبەتن بە ( بانگهیشت كردنى فەرمى كونسولخانەو نوینەرایەتیەكانى ولاتانى دەرەوە لە هەولیر و هەریمى كوردستان بۆ بەشداریكردن و ئامادەبون لە چالاكیەكانى پێشانگا ، ناردنى لیستى چالاكیەكانى ساڵانەى پیشانگا بۆ نوینەرایەتیەكانى حكومەتى هەریم لە ولاتانى دەرەوە لە پێناو بانگهێشت كردنى كۆمپنیا بازرگانیە نیودەولەتیەكان ، پێشكەشكردنى ئاسانكارى كارگیرى بۆ دابین كردنى ڤیزاى بەشداربوان ) .. لە لایەن بەرێزیانەوە وەك فەرمانگەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى هەریمى كوردستان بەڵێنى هەمو جۆرە هاوكارییەك بۆ كارئاسانى چالاكیەكان بە پێشانگاى نیودەولەتى سلێمانى درا ..
