بازدان بۆ ناوەڕۆک
گەڕانەوە بۆ لیست

ژووری هەواڵ ·

ناوەندی بازرگانی جیهانی لە دوبەی

ناوەندی بازرگانی جیهانی لە دوبەی

World Trade Center in Dubai :

پێشانگای نێودەوڵەتی گۆڵفود (دوبەی) سەرەڕای ئەو پێشکەوتنەی کە جیهان بە خۆیەوە بینیوە لە ڕوی تەکنەلۆژیای زانستی ئایتیەوە ، کە بە هۆیەوە جیهان وەک خێزانێک لە چوارچێوەی ماڵێکدا بۆ هەموان بەردەستە و جێی دەستگەیشتنی هەمو تاکێکە بە هەر بەرهەم و کاڵاو زانستێک تەنها لە ڕێگەی مۆبایڵەوە ! بەڵام ئەم ناوەندە جیهانیە لە دوبەی و بەشداریکردنی هەزاران کۆمپانیای گەورەلە هەمو وڵاتانی بەهەمهێنی دنیاوە و خستنە ڕوی کاڵاکانیان لەو ناوەندەدا ، و سەردانی کردنی ملیۆنان بازرگان لە زۆربەی وڵاتانەوە لەماوەی چوار ڕۆژی ئەو پێشانگایەدا ، سەلمێنەری ئەوەیە کە ئەو پێشکەوتنە جیهانیە و تەکنەلۆژیا نەبۆتە بەدیلی نمایشکردنی ڕاستەوخۆی کاڵاکان و پەیوەندی ڕوبەڕوی بازرگانان پێکەوە (B2B) ! بە هەمان شێوەش ئەو پێشانگایانەی کە لە وڵاتانی دیکەی جیهان و وڵاتی خۆشمان دەکرێنەوە و بەشداری و سەردانیکردنیان بە گەرم و گوڕی ئەو ڕاستیە پشڕاست دەکەنەوە ! هەربۆیە لە لایەن سەفارەتی وڵاتانەوە گرنگی زۆر دەدرێ بەو ناوەندانە و بە فەرمی بانگهێشتی بازرگانان دەکەن بۆ سەردان کردنی ئەو پێشانگایانە . هیوادارم ئێمەش بتوانین چی وەک خاوەن کارگەو کاڵا و چی وەک بازرگان و کڕیار سود لە پێشانگاکانی خۆمان وەربگرین بۆ بە بازاڕکردنی کاڵاو بەرهەمە ناوخۆییەکانمان و ڕەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ هاووڵاتیانمان . حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل بۆ ڕێکخستنی کۆنگرە و پێشانگای بازرگانی .

وێنەکان

ژووری هەواڵزیاتر ببینە