Newsroom ·
کۆبونەوەی هاوبەشی تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وکونسوڵی بازرگانی میسر لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی
کۆبونەوەی هاوبەشی تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وکونسوڵی بازرگانی میسر لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی

کۆبونەوەی هاوبەشی تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی وکونسوڵی بازرگانی میسر لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی دوای ئەوەی کونسوڵی بازرگانی میسر بەڕێز ئەمیرە لوطفی ووەفدی هاوڕێی لەسەر بانگهێشتی فەرمی ومێوانداری کۆمپانیای اطلس الاصیل سەردانی شاری سلێمانیان کرد وزنجیرەیەک چالاکی ودیداری ئابوری وبازرگانی دوقؤڵیان ئەنجامدا، لێکتێگەیشتنی کردنەوەی پێشانگای تایبەتی وڵاتی میسر هاتە ئاراوە، ئەمڕۆ سەردانی بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکریان کرد ولەدیدارەکەدا کە بەڕێز شێخ مصطفا ئامادەی بوو بەرێز پارێزگاری سلێمانی ئامادەیی خۆی وپارێزگای نیشاندا بۆ هەر هاوکاریەک لەپێناو سەرخستنی پێشانگاکەدا. پاشان بۆ جاری دوەم وەفدەکە هۆڵ وبەشەکانی پێشانگای بەسەر کردەوەو لەلایەن تیمی پێشانگاوە وەفدی مێوان ئاشنا کران بەتوانا وکەرەستە وئامێرە بەردەستەکانی پێشانگاکە، کە لەئاستێکی بەرزی چەندێتی وچۆنێتیدایە . شایانی باسە لەسەر پێشنیاری کۆمپانیای اطلس الاصیل ڕێکخەری سەرەکی پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ ئەمساڵی 2022 ژمارەیەک پێشانگای وڵاتان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت کە چاوەڕوان دەکرێت بوژانەوەیەکی گونجاو ببەخشێت بەسێکتەری ئابوری وبازرگانی لەهەرێمی کوردستاندا.
