هەواڵەکان
هەواڵ
ڕاگەیاندن، نوێکارییەکانی پێشانگا و چیرۆکەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە.
سەردانیکردنی بەڕێز دکتۆر (کۆسار مەحەمەد/ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی)
سەردانیکردنی بەڕێز دکتۆر (کۆسار مەحەمەد/ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی) بۆ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب و لەلایەن بەڕێز (حەسەن ڕەحیم - ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب) پێشوازی لێکرا) شایەنی باسە دکتۆر کۆسار خۆشحاڵی خۆی بە ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەم جۆرە کارانە خواست.
سەردانی بەڕێز (حەسەن پوور - کونسوڵی فەرهەنگی کوماری ئیسلامی ئێران ) بۆ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
سەردانی بەڕێز (حەسەن پوور - کونسوڵی فەرهەنگی کوماری ئیسلامی ئێران ) بۆ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب و بینینی بەشێکی زۆر لە ناوەندە بەشداربووەکان بە تایبەتی ناوەندە ئێرانییەکان
چوارەم ڕۆژی پێشانگا
چەن وێنەیەکی چوارەم ڕۆژی شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب
چەن وێنەیەکی سیهەم ڕۆژی پێشانگا
چەن وێنەیەکی سیهەم ڕۆژی شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب سەردانیکردنی هاووڵاتیان لە هەموو و قەزا و ناحیەکان بەردەوامە
خشتەی چالاکیەکانی
خشتەی چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە ڕۆژانی پێشانگادا
ساتەوەختی ئێستای پێشانگا
بە هەزاران سەردانیکار لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانەوە ڕودەکەنە پێشانگا بۆ دەستکەوتنی کتێبی دڵخوازی خۆیان
مەراسیمی کردنەوەی ( شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب )
مەراسیمی کردنەوەی ( شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب ). ئەمڕۆ بەرواری ٢٨ / ١١ / ٢٠٢٤ بە چاودێری و ئامادەبونی وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن وچاپ و بڵاوکردنەوەی سلێمانی و بە ئامادەبونی بەڕێز ( جێگری پارێزگاری سلێمانی ) و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی وە چەندین کەسایەتی و ڕۆشنبیران و دەیان کەناڵ و میدیای جیاوازەوە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە بەڕێوەچوو.
سەردانی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی .
سەردانی کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی . بەرێز (حسن رحیم احمد) بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس اصیل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و بەرێز (عطا انوەر) بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئاسمان بۆ گەشتوگوزار ) سەردانی بەڕێز محمود محمودیان سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کرد بەمەبەستی ئاگادارکردنیان لە بەڕێوەچونی خولی دوەمی پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی کە بڕیارە لە ٢٦تا ٢٨ ی ٩ ی ٢٠٢٤ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن هەردو کۆمپانیای ناوبراو بکرێتەوە : بۆ ئەو مەبەستە بەڕێز سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێنی هاوکاری و ئاسانکاری بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیا گەشتوگوزارەیەکانی بوارە جیاوەزەکانی گەشتوگوزار لە کۆماری ئیسلامی ئێرانی دەربڕی و بە هەنگاوێکی گرنگی زانی بەو پێیەکە کۆماری ئیسلامی ناوچەی گەشتیاری فراوانی هەیە و دەکرێ سود لە توانای گەشتیاری هەردو وڵات ببینرێ : شایانی باسە بەرێز رضاشاهملکی بەرپرسی نوسینگەی جەنابی سەرکونسوڵ لە دانیشتنەکەدا ئامادە بون .
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی کە پێکهاتبون لەم بەڕێزانەی خوارەوە
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی کە پێکهاتبون لەم بەڕێزانەی خوارەوە : بەڕێز : شاناز عامر بدران بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی . بەڕێز : ئاکۆ عارف بەڕێوەبەری پشکنین . بەڕێز : کاک بەرزان بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت . بەڕێز: کاک ئاری بەڕێوەبەری کاروباری هونەری . بەڕێز: کیژان خان بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن . سەردانی مەیدانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیان کرد بە مەبەستی ئامادەکاری و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ بەڕێوەچونی خولی دوەمی گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتوگوزاری عێراق کە بڕیارە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی لە بەرواری ٢٦ تا ٢٨ ی ٩ ی ٢٠٢٤ لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل و كۆمپانیای ئاسمان بۆ گەشتوگوزار بەڕێوەبچێت . شایانی باسە بەڕێز عطا انور ياوەری وەفدەکەی بەڕێوەبەرایەتی دەکرد و لە لایەن بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیەوە پێشوازییان لێکرا . بەڕێز شاناز خان بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی کردنەوەی پێشانگاکەی بە گرنگ و پێویست وەسفکرد و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ کردنەوەی ئەم پێشانگایە دەربڕی .
ئەمڕۆ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگاکانی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەشار حسن سەردانی قونسوڵی بازرگانی هندوستانیان کرد بە مەبەستی پێدانی بروشوری زانیاری لەسەرپێشانگاکانی گەشتوگوگوزار و کتێب کشتوکاڵ کە بڕیارە لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەبچن
ئەمڕۆ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگاکانی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەشار حسن سەردانی قونسوڵی بازرگانی هندوستانیان کرد بە مەبەستی پێدانی بروشوری زانیاری لەسەر پێشانگاکانی گەشتوگوگوزار و کتێب کشتوکاڵ کە بڕیارە لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەبچن . هەروەها بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی ئەوبوارانە بۆ بەشداری کرنیان . شایانی باسە لە لایەن بەڕێز سەنتوش کۆمار قونسوڵی بازرگانی وڵاتی هندوستانەوە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و پێشنیارەکانیان بە گرنگ زانی و بەڵێنیاندا کۆمپانیاکانی ئەوبوارانە هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەمو پێشانگاکانی شاری سلێمانیدا ، بەتایبەت پێشانگای کشتوکاڵ .
بەڕێز حسن ڕحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی خولی حەوتەمی پێشانگای سەفەر گەشت و سەرکەشی ئافرۆد کرد
بەڕێز حسن ڕحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی خولی حەوتەمی پێشانگای سەفەر گەشت و سەرکەشی ئافرۆد کرد لە تاران پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران و لە لایەن بەڕێز دکتۆر فاطمی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ناوخۆیی وەزارەتی کەلەپور و ڕۆشنبیری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا و پێکەوە هەمو بەشەکانی پێشانگاکەیان بەسەرکردەوە ، شایانی باسە بەڕێز حسن ڕحیم باسی لەباری جوگرافیا و کەش و هەوای کوردستانی بۆ کردن و پێشنیاری کردنەوەی ئەو پێشانگای کرد بۆ بەڕێزیان لە شاری سلێمانی و لە لایەن بەڕێز دکتۆر فاطمی بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ناوخۆیی وەزارەتی کەلەپور و ڕۆشنبیری ئێرانەوە پێشوازی لە پێشنیارەکەیان کراو ڕێکخەری پێشانگاکەی ڕاسپارد هەنگاوی پێویست بگرنەبەر بۆ ڕێکخستی ئەو پێشانگا لە شاری سلێمانی بەم زوانە بە هاوکاری و هەماهەنگی هەردولا .
ئەمڕۆ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگاکانی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەشار حسن سەردانی قونسوڵی بازرگانی کۆماری مصر یان کرد بە مەبەستی پێدانی بروشوری زانیاری لەسەر پێشانگاکانی گەشتوگوگوزار و کتێب کشتوکاڵ کە بڕیارە لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەبچن .
ئەمڕۆ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و ڕێکخەری پێشانگاکانی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەشار حسن سەردانی قونسوڵی بازرگانی کۆماری مصر یان کرد بە مەبەستی پێدانی بروشوری زانیاری لەسەر پێشانگاکانی گەشتوگوگوزار و کتێب کشتوکاڵ کە بڕیارە لە مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵدا لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەبچن . هەروەها بۆ هاندانی کۆمپانیاکانی ئەوبوارانە بۆ بەشداری کرنیان . شایانی باسە لە لایەن خاتو امیرە نەبیل قونسوڵی بازرگانی وڵاتی مصر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێکرا و پێشنیارەکانیان بە گرنگ زانی و بەڵێنیاندا کۆمپانئاکانی ئەوبوارانە هان بدەن بۆ بەشداریکردن لە هەمو پێشانگاکانی شاری سلێمانیدا .
