هەواڵەکان
هەواڵ
ڕاگەیاندن، نوێکارییەکانی پێشانگا و چیرۆکەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە.
مەراسیمی کردنەوەی ( دووەمین خولی پێشانگای صنع في العراق )
مەراسیمی کردنەوەی ( دووەمین خولی پێشانگای صنع في العراق ) ئەمڕۆ 27 / 6 / 2024 بە چاودێری و ئامادەبونی بەڕێز وەزیری بازرگانی پیشەسازی هەرێمی کوردستان و بە پشتیوانی بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و جێگری وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی عێراق و سەرۆکی یەکێتی پیشەسازی عێراق و بە ھاوکاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و چەندین کەسایەتی جیاواز و بەئامادەبوونی دەیان کەناڵ و میدیای بینراو و بیسراو و نوسراو، مەراسیمی کردنەوەی دووەمین خولی پێشانگای صنع في العراق بەڕێوەچوو. پێشانگاکە لە بەرواری 27 تا 30 / 6 / 2024 لە کاژێر 10ی بەیانی بۆ 6ی ئێوارە لە پێشوازی بازرگاناندا دەبێت.
سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم وبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر
سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم وبەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر بە مەبەستی داواکردنی ئاسانکاری وهەماهەنگی زیاتر، بەرواری 29/4/2024 تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە پێکهاتبو لە بەڕێزان حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر سەردانی هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وبەڕێز سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێریان کرد ولە دوکۆبونەوەی جیادا تیمی پێشانگا تیشکیان خستە سەر گرنگی وبایەخی پێشانگای صنع في العراق کە بڕیارە لە بەرواری 4-7 / 6 /2024 بە بەشداری سەدان کارگە ووەبەرهێنی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وعێراق بەڕێوەبچێت، لای خۆیانەوە لە بەڕێزان دکتۆر محمد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان وبەڕێز سامان عارەب بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی هەولێربەڵێنی ئاسانکاری پێویستیان دا بە مەبەستی سەرخستنی پێشانگاکە.
بەرواری 29/4/2024 تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە پێکهاتبو لە بەڕێزان حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر سەردانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی هەولێریان کرد
بەرواری 29/4/2024 تیمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کە پێکهاتبو لە بەڕێزان حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر سەردانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی هەولێریان کرد و لەدیدارێکدا لەگەڵ بەڕێزان کامەران باجگر جێگری سەرۆکی ژور و دکتۆر عومەر بەرپرسی پەیوەندیەکانی ژوری بازرگانی وپیشەسازی هەولێرەوە بەگەرمی پێشوازی کران ، تیمی میوان داوایان لە ژوری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر کرد کە هانی وەبەرهێن وخاوەن کارگەکانی هەولێر بدەن بەمەبەستی بەشداری کردنیان لە پێشانگای صنع في العراق کە بڕیارە لە بەرواری 4-7 / 6 /2024 بە بەشداری سەدان کارگەو وەبەرهێنی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان وعراق بەڕێوەبچێت.
چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی 2024
چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی 2024
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٤/٢٠٢٤ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر لە بغدادی پایتەخت سەردانی بەڕێز دکتۆر مصطفى العاني بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی پێشانگاکان وخزمەتگوزاریە بازرگانیەکانی سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراقیان کرد
ڕۆژی چوارشەممە ٣/٤/٢٠٢٤ بەڕێز حسن رحیم بەڕێوەبەری کۆمپانیای اطلس الاصيل و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و شەوقی عمر جێگری بەڕێوەبەر لە بغدادی پایتەخت سەردانی بەڕێز دکتۆر مصطفى العاني بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی پێشانگاکان وخزمەتگوزاریە بازرگانیەکانی سەربە وەزارەتی بازرگانی عێراقیان کرد بە مەبەستی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی و پشتیوانی بەڕێز وەزیری بازرگانی وکانزاکانی حکومەتی ناوەند بۆ سەرخستنی هەمو ئەو پێشانگانەی کە لەلایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێنەوە. جێی ئاماژەیە لەو سەردانەدا کە بەڕێز محمد احمد بەڕێوەبەری بەشی پێشانگاکان لە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ئامادەی بو، بە گرنگیەوە باس لە هەردو پێشانگای (صنع في العراق) و ( گەشتوگوزار) کرا کە بڕیارە هەردو پێشانگاکە لەمساڵی 2024 دا بە ئامادەبونی جەنابی کاک (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە هاوکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی ناوەندی وهەرێمی کوردستان و بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوە بچن.
بەڕێز حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (اطلس الاصيل) و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەڕێزان کامیل احمد لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندی كۆمپانیا عێراقیەكان لە شاری ییوو و عطا انور جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزارو حەج و عه مرەی هەرێمی کوردستان و بەشار حسن کارگێڕی ئیدارەی پێشانگا سەردانی قونسوڵخانەی کۆماری چین یان کرد
٢٥/٣/٢٠٢٤ بەڕێز حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای (اطلس الاصيل) و بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بە هاوڕێیەتی بەڕێزان کامیل احمد لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندی كۆمپانیا عێراقیەكان لە شاری ییوو و عطا انور جێگری سەرۆکی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزارو حەج و عه مرەی هەرێمی کوردستان و بەشار حسن کارگێڕی ئیدارەی پێشانگا سەردانی قونسوڵخانەی کۆماری چین یان کرد لە شاری هەولێر و لەلایەن بەڕێز ( زۆو دیمین قونسوڵی بازرگانی و لیانگ فنگ جێگری بەڕێزیانەوە پێشوازیکران ، سەردانەکەبە مەبەستی پێدانی زانیاریبو لەسەر ئەو پێشانگانەی کە ساڵانە لە شاری سلێمانی دەکرێنەوە ، هەروەها هاندانیان بۆ ئەوەی ڕۆڵ بگێڕن لە بەشداریکردنی کۆمپانیاکانی وڵاتی چین لەو پێشانگانەدا . شایانی باسە پێشنیارەکەیان بەرز نرخاند و سەردانەکەیان بەبنیاتنەر زانی بۆ پەرەپێدانی بواری بازرگانی و پیشەسازی .
ئەمڕۆ ٢٥/٣/٢٠٢٤ هەردو بەڕێزان حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری کۆمپانیای (اطلس الاصيل) و عطا انور خضر بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئاسمان)سەردانی بەڕێز خاتو ئەمەل جلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانیان کرد
ئەمڕۆ ٢٥/٣/٢٠٢٤ هەردو بەڕێزان حسن رحیم احمد بەڕێوەبەری کۆمپانیای (اطلس الاصيل) و عطا انور خضر بەڕێوەبەری کۆمپانیای (ئاسمان)سەردانی بەڕێز خاتو ئەمەل جلال سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستانیان کرد بە مەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتی بەڕێوەچون و کردنەوەی خولی دوەمی پێشانگای گەشتوگوزار لە شاری سلێمانی کەبڕیارە لە بەرواوری ٣تا ٥ /١٠ / ٢٠٢٤ لەلایەن کۆمپانیای اطلس الاصيل و کۆمپانیای ئاسمان بە چاودێری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و بە هاوکاری ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بکرێتەوە .
مەراسیمی کردنەوەی ( شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار )
مەراسیمی کردنەوەی ( شەشەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەهار )
نوێنەری دەزگای چاپ و پەخشی اطلس بەڕێز دکتۆر واصف الشويكي سەردانی 55 هەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە قاهرة
نوێنەری دەزگای چاپ و پەخشی اطلس بەڕێز دکتۆر واصف الشويكي سەردانی 55 هەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کرد لە قاهرة بەمەبەستی بانگێشتکردنی بەشداربوان بۆ بەشداریکردن لە خولی شەشەمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی .
ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب سەردانی بەڕێز ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانی کرد
ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب سەردانی بەڕێز ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانی کرد : ئەمڕۆ سێشەممە 30/1/2024 بەڕێز حسن رحیم بەرپرسی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی و تیمی پێشانگا سەردانی بەڕێز ئەریوان سیوەیلی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندن وچاپ وبڵاوکردنەوەی سلێمانیان کرد و تابلۆی ڕێزلێنانی خولی پێنجەمی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبیان پێشکەش بە بەڕێزیان کرد لەپای هاوکاری وهەوڵەکانی بەڕێزیان لەسەرخستنی پێشانگاکەدا وپێکەوە تاوتوێی چۆنێتی بەرەوپێشبردنی زیاتری خولەکانی ئایندەی پێشانگای کتێبیان کرد.
ساڵنامەی چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ٢٠٢٤
ساڵنامەی چالاکیەکانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ٢٠٢٤
سەردانیکردن و پیرۆزبای ڕێکخەر و ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ سەرۆک و ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
سەردانیکردن و پیرۆزبای ڕێکخەر و ستافی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ سەرۆک و ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی.
