هەواڵەکان
هەواڵ
ڕاگەیاندن، نوێکارییەکانی پێشانگا و چیرۆکەکان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە.
بۆ / هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بابەت / دواخستنی پێشانگای ( صنع في العراق )
بۆ / هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بابەت / دواخستنی پێشانگای ( صنع في العراق )
پێشانگای تایبەت بە مۆبێلیات و فەرش و ناوماڵ لە سلێمانی
پێشانگای تایبەت بە مۆبێلیات و فەرش و ناوماڵ لە سلێمانی
مەراسیمی کردنەوەی ژووری وەرزی نوێی گۆڤاری ئابوری و بازرگانی
ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 31/7/2025 مەراسیمی کردنەوەی ژووری وەرزی نوێی ( گۆڤاری ئابوری و بازرگانی )لە بواری وتار و توێژینەوە و ڕێپۆرتاژی ئابوری و بازرگانی، بە ئامادەبوونی بەڕێز حەسەن ڕەحیم ئەحمەد، وەک ( خاوەن ئیمتیاز ) ی گۆڤارەکە و بەڕێز دکتۆر بێستوون سابوراوایی وەک ( سەرنوسەری گۆڤارەکە ) بە بەشداری چەندین کەسایەتی و مامۆستا و دکتۆری زانکۆ بەڕێوەچووە. لە کۆبونەوەکەدا باسی ئامانجی گۆڤارەکە کرا وبە وردی باس لەو هەنگاوە گرنگ و تایبەتانە کرا کە دەبێت لە وەرزی نوێی گۆڤارەکەدا بێنەدی بۆ خزمەتکردن بە کایەی ئابوری و بازرگانی لەسەر ئاستی تاک و خێزان و کۆمەڵگە و دەوڵەت، بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی پێشکەوتو لە لایەن کەسانی پسپۆڕو شارەزاوە، کە دواجار وەک سەرچاوەیەکی زانستی لێی بروانرێت بۆ خزمەت بە کەرتی ئابوری و بازرگانی و گەشەسەندنی پیشەسازی وڵات.
تۆماری بەشداریکردن بۆ حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەستی پێ کرد
تۆماری بەشداریکردن بۆ حەوتەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب دەستی پێ کرد بە خۆشحاڵیەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە دەرگای تۆمارکردن بۆ بەشداری کردن لە خولی حەوتەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرایەوە. لە هەنگاوێکی چاوەڕوان کراودا دەزگای چاپ وپەخشی ئەتڵەس، بڕیاریدا کە خولی حەوتەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب لە بەرواری 3 تا 2025/10/13 ڕێکبخات. هەمو چاپخانە، کتێبخانە، دەزگاکانی چاپ وپەخش ودامودەزگا پەیوەندیدارەکانی تر بانگهێشت دەکەین کە پەلە بکەن لە خۆ تۆمارکردن
پێشانگای نێودەوڵەتی خانوبەرە و وەبەرهێنان و کەلەوپەلی بیناسازی مۆدێرن
ئایا بە دوای بازار کردنی کەلوپەلی بیناسازی بێ وێنەیت بەژدار بە لە پێشانگای نێودەوڵەتی خانوبەرە و وەبەرهێنان و کەلەوپەلی بیناسازی مۆدێرن کەلەبرواری 28 -31 / 5 /2025 بەرێوەدەچێت لەشاری سلیمانی لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەژداری کردنی ۱٤۰ کۆپانیای بیانی و خۆماڵی وەهەڵدەستین بە بانگێشت کردنی پیاوانی خاوەن کار لەگشت پارێزگارەکانی عراق و کوردستان پەلەبکە و بەژدار بە بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە 07707899664
بۆ یەکەم جار لە مێژوی چاپەمەنی کوردیدا وەک (دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس) توانیمان بەشداری بکەین لە 36 هەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە تاران
بۆ یەکەم جار لە مێژوی چاپەمەنی کوردیدا وەک (دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس) توانیمان بەشداری بکەین لە 36 هەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە تاران
بەشداری وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڵای بەشکۆی کوردستانەوە لە ٣٦ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران
بەشداری وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان بەئاڵای بەشکۆی کوردستانەوە لە ٣٦ هەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران بۆ یەکەم جار پەرتوکە مەزنەکانی کورد بەزمانی شیرینی کوردی لەژێر ئاڵای شەکاوەی کوردستان دا، بەسەرپەرشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و بەڕێوبەری گشتی دەزگاکە، بەڕێز حەسەن ڕەحیم، دێتە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران و پێشوازییەکی زۆری لێ دەکرێت. دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی سلێمانییە، پاش هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانی ئەم ساڵ لەگەڵ چوار خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردیدا، ژورێکی تایبەت بە وەشاندخانەکانی باشوری کوردستانیان هەبێت. هەریەک لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی سەردەم، دەزگای فام، دەزگای تیشک. نەشری تەفسیر، بەدەیان ناونیشانی جۆراوجۆرەوە بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تارانیان کردوە. شایانی باسە ژوری وەشاندخانەکانی باشوری کوردستان لە ڕۆژی یەکەمەوە یەکێک لە پڕ سەردانکەرترین ژوری دەزگا بیانییەکان بوە و ژمارەیەکی زۆر لە میوانی تایبەت، نوسەران و هونەرمەندانی نەتەوە جیاوازەکان و بەتایبەت کوردانی شارە جیاوازە کانی ڕۆژ هەڵات و خوێندکارانی زانکۆکانی تاران و کوردانی ڕۆژهەڵات سەردانی ژوری ئەتڵەسیان کردوە ، لە دیدارو گفتوگۆکاندا سەردانیکاران و خوێنەران شادومانی و دڵخۆشی زۆریان نیشانداوە بۆ بەڕێوەبەر و نوێنەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە هەمبەر بەشداریکردن لە پێشانگای تاران بۆیەکەم جار لە هەرێمی کوردستانەوە لە ژێرئاڵای پیرۆزی کوردستاندا. شایانی باسە لە ڕۆژی یەکەمدا بەڕێز (سەید عەباس ساڵح شەریعەتی) وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران، سەردانی ژوری دەزگای ئەتڵەس یان کردو سەرسامی خۆی دەربڕی بەو ژمارە زۆرەی بەرهەمی چاپ کراو لە هەرێمی کوردستاندا و بەتایبەت بەرهەمە فەلسەفییەکانی ڕۆژئاوا کەلەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی سەردەمەوە چاپ کراون و هیواشی خواست ساڵانی داهاتو خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی زیاترو ژمارەیەکی زۆری نوسەرانی کورد بەشداری پێشانگاکە بکەن. پێشانگاکە لە ڕۆژی حەوتی مانگی پێنجەوە کراوەتەوەو تا حەڤدەی مانگ بەردەوامە. لە هەفتەی ڕابردوادا دەیان نوسەرو ڕوناکبیرو هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دۆستان و خۆشەویستانی کورد و نەتەوەکانی تری ئێرانی سەردانی ژورەکەیان کردو دڵخۆش و ئاسودە بون بە وەشاندخانەکانی هەرێمی کوردستان و خۆزیاربون هەرێمی کوردستان لە ساڵانی داهاتو بتوانێ بە توانا و وزەیەکی زیاترەوە بەشداری پێشانگاکە بکات. هەروەها چەندین کەناڵی ڕاگەیاندن لە بینراوو و بیستراوو و نوسراوو سۆشیالمیدیای زانکۆکان سەردانیان کردین و ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر حضورى ناوەندە کوردیەکانی باشور بە گەرمی بڵاو کردەوە . جێگای ئاماژە پێکردنە لە سی و شەش ساڵی ڕابردودا یەکەم جارە چەند وەشاندخانەیەکی هەرێمی کوردستان لە ژێر ئاڵای کوردستان دا بەشداری پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران دەکات. نوسەری ڕاپۆرت مەریوان هەڵەبجەیی
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٥/١١ بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس سەردانی ٣٦ مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی تارانی کرد
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٥/٥/١١ بەڕێوەبەری دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس سەردانی ٣٦ مین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی تارانی کرد بۆ کتێب کە بۆ یەکەم جارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس بەشداری دەکات لە پێشانگایەکی نێودەوڵەتی دەرەوەی وڵات وە چەند ناوەندێکی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ستاندی دەزگای چاپ و پەخشتی ئەتڵەس بەشداریان کردوە بە چەندین ناونیشان و کتێبی جیاوازی کوردی کە لەهەموو جۆرەکانی هونەری و کەلتوری و ڕؤشنبیری و شعری و ڕۆمان و چەندین بواری تر . وە بڕیارە بەڕێوەبەری گشتی دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس لە سەردانەکەیدا چاوی بە بەرپرسانی پێشانگاکە بکەوێت و پلانی ساڵی داهاتو بە شێوەیەکی گشتگیرتر و فراوانتر دابڕێژن. ئەم بەشداریکردنەش لە پاش ئەوەدێت کە ڕێکەوتنێک واژۆکرا لە نێوان دەزگای چاپ و پەخشی ئەتڵەس و خانەی کتاب کە ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی تارانە بۆ کتێب وە بڕیار وایە ساڵانە هەردولا گرنگی بدەن بە بەشداری کردنی دەزگای چاپ و پەخشەکانی کوردستان و ئێران لە پێشانگاکانی یەکدیدا.
دیمەنەکانی ئێستای دیداری بازرگانی عێراق و تورکیا کە لە نێوان کۆمپانیاکانی (ڕێکخراوی بازرگانی ئەسریاد )ی کۆماری تورکیا و ( هەرێمی کوردستان و عێراق ) لە هۆتێل ڕۆتانا.
دیمەنەکانی ئێستای دیداری بازرگانی عێراق و تورکیا کە لە نێوان کۆمپانیاکانی (ڕێکخراوی بازرگانی ئەسریاد )ی کۆماری تورکیا و ( هەرێمی کوردستان و عێراق ) لە هۆتێل ڕۆتانا.
سەردانی کونسوڵی بازرگانی چین
ئەمڕۆ 10 / 12 / 2024 کونسوڵی بازرگانی چین بەڕێز ( Zou Demin ) سەردانی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی کرد و لە لایەن بەڕێز حەسەن ڕەحیم و کارگێڕی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانییەوە پێشوازیان لێکرا
بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد - خانمی یەکەمی عێراق سەردانی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد
ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢٤/١٢/٥ بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد - خانمی یەکەمی عێراق سەردانی شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کرد. هاوکات لە لایەن بەرێز حەسەن ڕەحیم - ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی پێشوازیەکی تایبەتیان لێکرا و خاتوو شاناز خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە کە بەردەوام هەموو چین و توێژە جیاوازەکان سەردانی پێشانگاکە دەکەن بۆ دەستخستنی کتێبی دڵخوازیان.
سەردانیکردنی بەڕێز دکتۆر (کۆسار مەحەمەد/ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی)
سەردانیکردنی بەڕێز دکتۆر (کۆسار مەحەمەد/ سەرۆکی زانکۆی سلێمانی) بۆ شەشەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب و لەلایەن بەڕێز (حەسەن ڕەحیم - ڕێکخەری پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ کتێب) پێشوازی لێکرا) شایەنی باسە دکتۆر کۆسار خۆشحاڵی خۆی بە ڕێکخستنی ئەم پێشانگایە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ ئەم جۆرە کارانە خواست.
